هەموو ڕۆژێک 12 پەنابەر لە ڕێگایان بۆ ئیسپانیا دەمرن

هەموو ڕۆژێک 12 پەنابەر لە ڕێگایان بۆ ئیسپانیا دەمرن

 

 

چاودێرێکی بارودۆخی کۆچبەران لە ئیسپانیا ڕایگەیاند، بەلایەنی کەمەوە ساڵی ڕابردوو 4400 پەناخواز لە ڕێگایان بۆ ئەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە، ئەو ژمارەیە بە بەراورد لەگەڵ هەمان کات ساڵی ڕابردوو دوو هێندە زیادی كردووە.

ڕێکخراوی کامیناندۆ فرۆنتراس ڕۆژی دووشەممە 3ی کانوونی دووەم ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: کە لە سەدا 90ی ئەو پەناخوازانی بوونە قوربانی بە 124 بەلەم لە ڕێگەی دوورگەکانی کەناری ئیسپانیا لە زەریای ئەتڵەسیدا گیانیان لەدەستداوە. ژمارەکانی زیاتر لە چوار جار هێندە زیاترە كەلە ئاژانسی کۆچبەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە پێشتر گوتبووی 955 کۆچبەر لە ساڵی 2021 لە ڕێگایان بۆ دوورگەکانی کەناری ئیسپانیا گیانیان لەدەستداوە.

بە دڵنیاییەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەمان راپۆرتدا گوتی: کە ژمارەی ڕاستەقینەی قوربانییەکان لەوانەیە زۆر زیاتر بێت.

بەپێی ڕاپۆرتەكە لە 1ی کانوونی دووەمەوە تا 20ی کانوونی یەکەمی 2021 بەلایەنی کەمەوە 4404 کەس، بە 205 منداڵیەوە لە ڕێگایان بەرەو ئیسپانیا گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها ئەم ژمارەیە ساڵی پار 2170 بوو، بەم شێوەیە، بە تێکڕایی، 12 پەناخواز هەموو ڕۆژێک لە خەونەکانیان بۆ گەیشتن بە ئیسپانیا گیانیان لە دەست داوە.

کامیناندۆ فرۆنتراس داتاكانی خۆی کۆ دەکاتەوە لەسەر هەموو بەلەمە نقومبووەكانی پەناخوازان لە ڕێگای ئیسپانیا و گفتوگۆ لەگەڵ خانەوادەی ئەو كەسانە دەكەن كە لە دەریا گیانیان لەدەستداوە و بێ سەروشوێن بوون.

ئاژانسەکە دەڵێت: ڕێگا دەریاییەکان و بەلەمە ناپارێزراوەکان و كەشتییەكان كە هەوڵی ڕزگارکردنی پەناخوازە گیرخواردووەکان نادەن زیاتر هەڕەشە لە ژیانی کۆچبەران دەکەن کە بەرەو ئیسپانیا بەڕێدەکەون.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top