ئەو کەشتییەی لەلایەن حووسییەکانەوە ڕفێنرا لە ئاوی یەمەندا بینراوە

ئەو کەشتییەی لەلایەن حووسییەکانەوە ڕفێنرا لە ئاوی یەمەندا بینراوە

 

 

بەرپرسێکی ئەمریکا لە گفتوگۆ لەگەڵ دەنگی ئەمریکا سەبارەت بە ڕفاندنی کەشتییەک بە ئاڵای ئیمارات لەلایەن حووسییەکانی یەمەن  گوتی: وا دەرنەدەکەوت کە کەشتییەکە، كەشتییەكی بازرگانی بێت.

بەرپرسەکە ڕۆژی دووشەممە 3ی کانوونی دووەم لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کامبیز توانا، پەیامنێری بەشی فارسیی دەنگی ئەمریکا گوتی: كەشتییەكە لە ئاوی یەمەندا بەرەو باشووری دەریای سوور دەڕۆیشت و ئەمەش ئەوە نیشان دەدات کە وەک کەشتییە بازرگانییەکانی دیکە نییە، کە کەلوپەلی بازرگانیان دەگواستەوە. چونكە كەشتییەكانی دیكە بە شێوەیەكی ئاسایی بەسەر ڕێگا ئاوییە نێودەوڵەتییەكاندا دەڕۆن.

گوتیشی: وادیارە ئەمە یەكەم حاڵەتی فڕاندنی كەشتییەكی هاوپەیمانی  سعودییە لەلایەن حووسییەكان لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا.

ماڵپەری هەواڵی نەتەوەیی بڵاویکردەوە، ڕۆژی دووشەممە کەشتییەکە کەلوپەلی تایبەتیی پزیشکی و پەیوەندار بە نەخۆشخانەکانی هەڵگرتبوو، کە بریتین لە ئامبوڵانس و كەلوپەلی پزیشكی و چادری سەفەریی دروستكردن بۆ چێشتخانە و شوێنی جل شۆردن و ئامێرە تەكنیكییەكان بۆ پارێزگاری و پشتگیری ئەمنی.  

وتەبێژی هێزە ئەمنییەكانی هاوپەیمانیی سعودییە لە یەمەن، گوتی: ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە كەشتییەكە لە لایەن حووسییەکانەوە ڕفێندراوە.

 

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

ئەو کەشتییەی لەلایەن حووسییەکانەوە ڕفێنرا لە ئاوی یەمەندا بینراوە
Top