پەیامی سەرەخۆشی سەرۆک بارزانی بۆ کەسوکاری قوربانیانی تەقینەوەکەی شاری بەسرا

پەیامی سەرەخۆشی سەرۆک بارزانی بۆ کەسوکاری قوربانیانی تەقینەوەکەی شاری بەسرا

بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان
بەداخێکی زۆرەوە ئەمڕۆ ٧ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١، لە ئاکامی ھێڕشێکی تیرۆرستی لە شاری بەسرا ، ژمارەیەک ھاووڵاتی شەھید و برینداربوون، وێڕای ئەوەی بە توندی ئیدانەی ئەو ھێڕشە تیرۆرستیە دەکەم ، سەرەخۆشی لە خانەوادەو کەسوکاری قوربانیانی ئەو روداوە دڵتەزێنە دەکەم ، ھیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازم، لە خودای مەزن داواکارم قوربانیانی روداوەکە بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە کەسوکار و خانەوادەکانیان ببەخشێت.
مسعود بارزانی
٧ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١

Top