حکومەتی سەربازیی میانمار، هێزەکانی بەرگریی گەلی تۆمەتبار کردووە کە ئاگریان لە شاری تانتلانگ بەرداوە

حکومەتی سەربازیی میانمار، هێزەکانی بەرگریی گەلی تۆمەتبار کردووە کە ئاگریان لە شاری تانتلانگ بەرداوە

 

 

حکومەتی سەربازیی میانمار لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کە چەکدارانی "هێزەکانی بەرگریی گەل" لە باکووری ڕۆژئاوای شاری تانتلانگ ئاگریان لە شار بەردا.

بەپێی راپۆرتی میدیای ناوخۆیی، هێزەکانی سوپا ڕۆژی هەینی و شەممە بە هاوەن شاری تانتلانگیان تۆپباران کردووە.

دوای کودەتاکەی 1ی شوباتی 2021 و دوای شکستی بزووتنەوەی بەرخۆدانی نەرێنی و خۆپیشاندانەکانی دژ بە کودەتاچییەکان، کۆمەڵێک لە دژبەرانی حکومەتی سەربازی دەستیان بەسەر چەکدا گرت.

شاری تانتلانگ ڕۆژی هەینی دوای شەڕێکی قورس لە نێوان چەکدارانی هێزەکانی بەرگریی گەل و هێزەکانی سوپا ئاگری گرت.

هەشت مانگ پێش ئێستا، چەکدارەکان هەڵیانکوتایە سەر بینای حکومەت و پەرلەمانی میانمار و ئانگ سان سوچی سەرۆکی ئەو وڵاتە و ژمارەیەکی زۆر لە پەرلەمانتاران و وەزیرەکان و بەرپرسانی باڵای حکومەتیان دەستگیرکرد،  خاتوو سوچی هێشتا لە دادگایەکی سەربازی لە نایپای پایتەخت بە تۆمەتی گەندەڵیی دارایی و سیاسی دادگایی دەکرێت.

کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی حوکمی سەربازی میانمار بە شەرعی بوونی وڵات ناناسێت.  هەرچۆنێک بێت لە کاتی گەیشتنیان بە دەسەڵات سەرکردەکانی کودەتاکە توانیویانە بە سەرکوت كردنی سیستماتیکی ئۆپۆزیسیۆن وڵات کۆنترۆڵ بکەن.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top