نزیكەی یەك ملیۆن پەنابەرو ئاوارە لە كوردستان دەژین
هەرێمی كوردستان وەك پەناگەیەكی ئارام و سەقامگیر نزیكەی یەك ملیۆن پەنابەر ڕوویان تێكردووە، لەم بارەوە عەلی عیسا بەڕێوەبەری داتا و زانیاری لە فەرمانگەی ھەماھەنگی و ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكان لە ھەرێمی كوردستان لە لێدوانیدا بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن ڕایگەیاند كە بەپێی سەرژمێرییەكانی فەرمانگەكەیان لە ئێستادا ٩٢٧ھەزار و ٨١٣ ئاوارە و پەنابەر لە ھەرێمی كوردستان ھەن، كە زۆرینەیان لە ھەولێر دەژین، لەو ژمارەیەش ٦٦٥ھەزار و ٨٢٨ ئاوارەی ناوخۆیین و ٢٤١ھەزار و ٧٤٩ پەنابەریش سوورین و نەگەڕاونەتەوە بۆ شوێنی خۆیان.
عەلی عیسا گوتیشی جگە لە پەنابەرو ئاوارەی ناوخۆ، ئەم سەرژمێرییە ھەشت ھەزار و ٧٠١ پەنابەری توركی و ١٠ھەزار و ٧٠٦ پەنابەری ئێرانی و ٧٤٦ پەنابەری فەلەستینی و ٨٣ پەنابەری جۆراوجۆریشی لەخۆ گرتووە. شایانی باسە لە ھەرێمی كوردستان ٣٦كەمپ ھەن و تەنیا ٣٠%ی ئەو ئاوارە و پەنابەرانە لەناو كەمپەكان دەژین و ٧٠%ی لە دەرەوەی كەمپەكانن.
بەهادین جەلال- گوڵان