شیكردنەوەیەك بۆ سەرپێچیەكانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆهەمواری یاسای دادگای فیدراڵی(بەشی دووەم)

شیكردنەوەیەك بۆ سەرپێچیەكانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆهەمواری یاسای دادگای فیدراڵی(بەشی دووەم)
ئەو سەرپێچییانەی كە لە دانیشتنەكەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لە سەر هەمواری یاسای ژكارە 30 لە ساڵی 2005 رویانداوە بەو شێوەی خوارەوەن:
پێكهێنانی دادگای باڵای فیدراڵی بە پێی مادەی( 3) بە فەرمانی ژمارە 30 ساڵی2005، لە سەرۆكێك و 8 ئەندام پێكدێت كە لەلایەن ئەنجومەنی سەرۆكایەتییەوە دادەمەزرێن. ئەنجومەنی دادوەریی بە راوێژكردن لەگەڵ ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمەكان، وەك ئەوەی لە فەقەرەی (ه) لە مادەی 44ی قانونی ئیدارەی دەوڵەت بۆ قۆناغی گواستنەوە لەساڵی 2004هاتووە:بە ڵام پێشتر ئەو بڕگەیە بە بڕیاری دادگای فیدراڵ بە ژمارەی 38فیدراڵی/2019 لە 21/5/2019
هاتووە كە بڕگەی 3ی لەو یاسایە بە نادەستوری هەژمار كردووە
و بۆ ئەم مەبەستەش پشتی بە مادەی( 91 دووەم ) و مادەی (92 یەكەم) بەستووە:
مادەی( 91 دووەم ): ((پاڵاوتنی سەرۆك و ئەندامانی دادگای تێهەڵچوونەوەی فیدرالیو سەرۆكی داواكاری گشتی و سەرۆكی دەستەی سەرپەرشتیكاری دادوەری و پێشكەشكردنی ناوەكان بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بە مەبەستی ڕازیبوون لەسەر دامەزراندیان)). هەر وەها لەمادەی (92 یەكەم)دا هاتووە: (( دادگای فیدرالیی باڵا دەستەیەكی دادوەری سەربەخۆیە لەڕووی داراییو بەڕێوەبردنەوە.))
ئەنجومەنی نوێنەران بە پێچەوانەی مادەی(94) بڕیارەكانی دادگای باڵای فیدڕاڵی یەكلاكەرەوەیەو دەبێت سەرجەم دەسەڵاتەكان پێوەی پابەندبن.
لە دەستور هەر وەها مادەەی (17) لە پەیرەوی ناوخۆی دادگای باڵای فیدراڵی (( ئەو دادگەری و بڕیارانەی دادگا دەریدەكات بنبڕە و هیچ ڕێگەیەك لە ڕێگاكانی تانە لێدان قبوڵ ناكات)).كەواتە ئەو بریارەكانی دادگای فیدراڵی یەك لاكەرەوەن و ناكرێت تانەیان لێ‌ بدرێت.و یاسای دادگای باڵای فیدراڵی بە پێچەوانەی ئەو دەقانەیە كە ئاماژەیان پێكرا.
دووەم سەرپێچی: ئه‌نجوومه‌نی نوێنەرانی عێراق به‌ پشتبه‌ستن به‌ زۆرینه‌ی ساده‌ی (50+1) ده‌قی پڕۆژه‌ی هه‌مواری یاسای ژماره‌ 30ی ساڵی 2005ی دادگای باڵای ئیتیحادی په‌سند كرا ئەوەش بە ئەوەش بە پێچەوانەی مادەی (92 دووەم)لە دەستوری هەمیشەیی عێراقە كە دەقی لە سەر داوە ((دادگای فیدرالیی باڵا لە ژمارەیەك داوەرو پسپۆڕی بواری فیقهی ئیسلامی و یاساناس پێكدێت. دیاریكردنی ژمارەو شێوازی هەڵبژاردن وكاری داگاكە بە یاسا ڕێكدەخرێت بەزۆرینەی دوولە سێی 3/2 ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران))
ئەوەش دەقەكی تایبەتە بۆ تێپەراندنی یاسای دادگای فیدراڵی و هیچ دەقێكیش نییە كە ئاماژە بەوە بكات ئەگەر بە شێوازەكی تر بیت دەبیت بە شێوەی زۆرینەی سادە بیت لە لایەكی ترەوە مادام دەقەكی تایبەت هەیە بە پێی بنەماكان پەنا بۆ دەقی گشتی نادرێت.
سەرپێچییەكی تریان بریتییە لەوەی كە باس لە هەرێمەكان لە عێراقی فیدراڵ لە مادەی سێیەم دەكات لە كاتەكدا تەنها هەرێمی كوردستان تاكە هەرێمی عێراقی فیدراڵە و تاوەكوو ئێستاش دەستەڵاتی ناوەند بە پێچەوانەی ئەوەی لە دەستوردا هاتووە رێگری لە دروستبوونی هیچ هەرێمەكی تر دەكات.
ماددەی 3: ((دادگای باڵای فیدراڵی لە سەرۆکێک و ھەشت ئەندام پێکدێت. ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بەگوێرەی بەربژێرەکانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و بەراوێژکاریی لەگەڵ ئەنجوومەنی دادوەریی ھەرێمەکان و بەپێی دەقە یاساییەکانی بڕگەی "ە" لە ماددەی 44ی یاسای کارگێڕی عێراق دایاندەمەزرێنێت.))
Top