پلاسخارت راپۆرتێک لەبارەی رەوشی عێراق پێشکەشی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات
سەرۆکی نێردەی تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق (یۆنامی) راپۆرتێک لەبارەی رەوشی ئەو وڵاتە، پێشکەشی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات.
بڕیارە رۆژی سێشەممە 16-2-2021، جێنین هێنیس پلاسخارت، سەرۆکی یۆنامی دوایین پەرەسەندنەکانی عێراق لە راپۆرتێکدا، پێشکەشی ئەنجوومەنی ئاسایش بکات.
لە دوایین راپۆرتیدا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش، جێنین هێنیس پلاسخارت جەختی لە مەترسیی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لەسەر ئاسایشی عێراق، کردبووەوە.
باسنيوز