دەستەی نەزاهەی عێراق یەک ملیار دۆلار بۆ خەزێنەی دەوڵەت دەگێڕێتەوە
دەستەی نەزاهە (دەستپاکی)ی عێراقی زیاتر لە یەک ملیار دۆلار لە ماوەیەکی کورتدا، بۆ دەوڵەت دەگێڕێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 5-8-2019، دەستەی دەستپاکیی عێراقی راپۆرتی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ (2019)ـی بڵاو کردووەتەوە.
دەستەکە لەو راپۆرتەیدا، ئاماژەی بە گێڕانەوەی بڕی یەک تریلیۆن و 312 ملیار و 571 ملیۆن و 395 هەزار دینار (زیاتر لە یەک ملیار دۆلار)، بۆ خەزێنەی دەوڵەت کردووە.
هەروەک دەستەکە رایگەیاندووە، لەڕێگای دادگا و هێزە ئەمنییەکانەوە رێگرییان لە بەهەدەردانی ئەو بڕە پارەیە کردووە.
کارەکانی دەستەی دەستپاکیی عێراق لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی 2019:
- چاوخشاندنەوە بە پێنج هەزار و 571 سکاڵای دژە گەندەڵی.
- درانە دادگای یەک هەزار و 939 کەس بە تۆمەتی جیاجیا، کە پێنجیان وەزیر بوون و 100 کەسیشیان بەڕێوەبەری گشتی بوون.
- دەرکردنی بڕیاری دەستگیرکردن بۆ 857 کەس، کە 409یان لەو شەش مانگەدا دەستگیر کراون و وەزیر و بەڕێوەبەری گشتیشیان لەنێوان دایە.
باسنیوز