ئەمەریکا بۆ جەنگی دژ بە داعش لە عێراق و سووریا دەمێنێتەوە

ئەمەریکا بۆ جەنگی دژ بە داعش لە عێراق و سووریا دەمێنێتەوە
جۆزێف دانفۆرد، سەرۆكی دەستەی ئەركانی ھاوبەشی سوپای ئەمەریكا، ئاماژەی بەوە كرد، ھیچ گومانێك لەوەدا نییە، كە ستراتیژییەتی لەنێوبردنی داعش لە عێراق و سووریا سەركەوتوو بووە، ئەوەش مانای ئەوە نییە جەنگی دژی بیری رێكخراوەكە كۆتایی ھاتووە.

لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ سەركردەكانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ئەمریكا و بە ئامادەبوونی باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغدا، دانفۆرد رایگەیاند: "شانازی بەو پێشكەوتنانە دەكەین كە لە ساڵی 2015ـەوە لە شەری دژی داعش بەدیھاتوون لە عێراق و سووریا".

راشیگەیاند: "لەگەڵ ئەوەشدا ھەڕەشەی رێكخراوەكە كۆتایی نەھاتووە. بۆیە وڵاتانی ناوچەكە نایانەوێ جارێكی دیكە داعش سەرھەڵبداتەوە، لەبەر ئەوە ئەمەریكا وەك ھاوپەیمانێكی نزیك دەمێنێتەوە".

ئەو فەرماندە سەربازییەی ئەمەریكا ئاشكراشی دەكات، ستراتیژییەتی بەرەنگاربوونەوەی داعش و بیرۆكەكەی لە چوارچێوەی بوونی سەربازییان لە عێراق و سووریا هەموار دەكەنەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، مانەوەی سەربازیی ئەمەریكا پێویستیەكی گرنگە لە چواچێوەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش و راوێژكاری سەربازیی لەپێناو زیندوو ھێشتنەوەی ئەركی بەرەنگاربووەنەوەی داعش.









K24
Top