دوو تەقینەوەی خوێناوی لە مزگەوتێکی بەغدا روویان دا

 دوو تەقینەوەی خوێناوی لە مزگەوتێکی بەغدا روویان دا


دوو تەقینەوەی بەهێز لە مزگەوتێکی شیعەکانی بەغدا (حوسێنییە)یەک روویان دا و قوربانی هەیە.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، تەقینەوەکان شەوی دووشەممە 15-7-2019 لە حوسێنییەی ئەبول فەزل عەباس لە گەڕەکی شوێنەواریی لە باشووری بەغدا، روویان داوە.

بەهۆی تەقینەوەکانەوە، کە هاوکات بوونە لەگەڵ بەڕێوەچوونی پرسەیەکدا، پێنج کەس گیانیان لەدەست داوە و 14 کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئەفسەرێکی پۆلیس رایگەیاندووە، تەقینەوەکان لەڕێی دوو خۆکوژی بە پشتێنەی بۆمبڕێژکراوەوە، روویان داوە.







باسنیوز
Top