دوو تەقینەوە لە شەرگات روویان دا
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 9-7-2019، دوو بۆمبی چێندراو لە نزیک پرۆژەی ئاوی گوندی شاتی ئەلجەدەر لە سنووری شەرگات تەقینەوە.\
تەقینەوەکان بوونە هۆی گیان لەدەست دانی سێ کەس، کە یەکێکیان عەقیدێکی خانەنشینە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
باسنيوز