ئەمریکا مۆڵەتی هاوردەی گاز و کارەبای ئێرانی بۆ عێراق درێژە کردەوە

ئەمریکا مۆڵەتی هاوردەی گاز و کارەبای ئێرانی بۆ عێراق درێژە کردەوە
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ سێیەم جار بڕیاری داوە عێراق بۆی هەیە سێ مانگ درێژە بە هاوردەکردنی کارەبا و غازی ئێران بدات و لەو ماوەیەدا سزا سەپێندراوەکانی واشنتۆن لەدژی ئێران نایگرێتەوە.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس، لەزاری چەند سەرچاوەیەکی باڵای حکوومەتی عێراقەوە بڵاوی کردووەتەوە ئەمریکا بۆ ماوەی 90 ڕۆژی دیکە مۆڵەتی بە عێراق داوە بۆ ئەوەی وزەی کارەبا و غازی سروشتی لە ئێرانەوە هاوردە بکات.

دوای ئەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران کشایەوە، زۆربەی گەمارۆکانی پێشووی بۆ سەر ئەو وڵاتە دیسان خستەوە گەڕ و ئاشکرای کرد بڕی هەناردەکردنی نەوتی ئێران دەگەیەنێتە سفر.

عێراق ساڵانە بڕی 28 ملیۆن مەتر سێجا گازی سروشتی لە ئێرانەوە هاوردە دەکات و ئەمەش بۆ کاری وێستگەکانی کارەبا بەکار دەهێنێت و ڕاستەوخۆش بڕی یەک هەزار و 300 میگاوات وزەی کارەبا هاوردە دەکات.











باسنيوز
Top