باڵیۆزی نوێی ئه‌مریكا له عێراق ده‌ست به‌كار بوو
باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عێراق دەست بەکار دەبێت و نامەی خۆی دەداتە بەرپرسانی باڵای عێراق.
ماسیۆ تووله‌ر، باڵیۆزی نوێی ئه‌مریكا له بەغدا نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی خۆی گه‌یانده به‌رپرستانی حكومه‌تی عێراق.
باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) وێنه‌ی ماسیۆ تووله‌ری بڵاو كردووەته‌وه له كاتی ئه‌نجامدانی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق، كه تێیدا به فه‌رمی وه‌ك باڵوێزی نوێی وڵاتەکەی لە بەغدا، ده‌ست به‌كار بوو.
تووله‌ر پێشتر وه‌ك باڵیۆزی ئەمریکا له وڵاتانی یه‌مه‌ن و كوه‌یت کاری كردووه و بۆ ماوه‌یه‌كیش له‌گه‌ڵ باڵوزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له عێراق کاری کردووە.
ده‌ستنیشانكردنی تووله‌ر مانگی ڕابردوو له لایه‌ن كۆنگرێسی ئه‌مریكاوه په‌سه‌ند كرا.