رێبەری رەوتی سەدر: زۆر بەداخەوە گەلی عێراق بەدەست گەندەڵی، ھەژاری، دەناڵێنێ

 رێبەری رەوتی سەدر: زۆر بەداخەوە گەلی عێراق بەدەست گەندەڵی، ھەژاری، دەناڵێنێ
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر رایدەگەیەنێت "گەلی عێراق بەدەست گەندەڵی، ھەژاری، دەستێوەردانی دەرەكی، باڵادەستی حزبەكان دەناڵێنێ".

لە تویتێكدا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر نوسیوویەتی "گەلی عێراق بەدەست گەندەڵی، ھەژاری، دەستێوەردانی دەرەكی، باڵادەستی حزبەكان و گرووپە رێك نەخراوەكاندا دەناڵێنێت".

ھەر لەو تویتەدا سەدر، مەینەتی گەلانی ھەریەك لە مسر، ئێران، بەحرەین، لیبیا، سودان، جەزائیر، سووریا، فەڵەستین و سۆماڵیش باس دەكات و دەڵێت "تاكەی گەلان لەژێر ستەمی كەسێكی بێزاركەری وەك ترەمپ و ھاوڕێ ستەمكارەكەی ناتانیاھۆ دابن، دەشپرسێت، ئایا پیاوی باشتان لەنێودا نەماوە".





K24
Top