وەزارەتی کشتوکاڵ کار بۆ قەرەبووکردنەوەی جووتیارانی زیان لێکەوتوو دەکات
حهمید نایف، گوتهبێژی وهزارهتی كشتوكاڵی عێراق لە بارەی قەرەبووكردنەوە جووتیارانی زەرەرمەندیشەوە بۆ (كوردستان24) گوتی: "زیانەكان لەلایەن لیژنە تایبەتمەندەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەخەمڵێنرێت و رەوانەی وەزارەتی كشتوكاڵ دەكرێت".
گوتیشی: "دوای لێكۆڵینهوهكان، وەزارەتی كشتوكاڵ بڕی زیان و پارهی پێویست بۆ قهرهبووكردنهوهی جوتیاران بۆ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بەرزدەكاتەوە و لە سەر بنچینەی راپۆرتی لیژنەكان، بڕیار لەسەر بڕ و چۆنیەتی قەرەبووكردنەوەكان دەدرێت".
لەماوەی ڕابردوو بە سەدان دۆنم زەوی جووتیارانی چەند ناوچەیەک بە تایبەت لە پارێزگای کەرکووک سوتێنرا و زیانێکی زۆر بە جووتیاران گەیشت، تا ئێستاش ڕۆژانە بەبەردەوام زەوی جووتیاران لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە لەو پارێزگایە دەسوتێندرێت.
باسنيوز