گەندەڵییەکی 11 ملیار دیناریی پۆلیسی بەسرە ئاشکرا دەبێت
ئەمڕۆ دووشەممە 3-6-2019، دەستەی دەستپاکی (نەزاهە)ی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، گرێبوەستێکیان دۆزیوەتەوە، کە گەندەڵی تێدا کراوە و بەبێ هیچ رێکارێکی یاسایی واژۆ کراوە.
هەروەک دەستەکە رایگەیاندووە، گرێبەستەکە لەنێوان بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی بەسرە و کۆمپانیایەکی خواردن بە بەهای 10 ملیار و 950 ملیۆن دینار واژۆ کراوە.
دەستەی دەستپاکی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە کۆمپانیاکە خواردنی خراپی بەسەر پۆلیس دابەش کردووە و بووەتە هۆی ژەهراویبوونی 22 پۆلیس و ئەوان بە هەماهەنگیی دادگا، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
باسنيوز