هێزەكانی ئەمریكا لە ئەنبار دەكەونە ئامادەباشیەوە
قوسەی ئەنباری بەڕێوەبەری نووسینگەی بەدر لە پارێزگای ئەنبار بە میدیا عێراقیەكانی راگەیاندووە كە ماوەی دوو رۆژە هێزەكانی ئەمریكا لە بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد خۆیان توند كردووە و كەوتوونەتە ئامادەباشیەوە،
ئەنباری ئاماژەی بەوە داوە كە هێزەكانی ئەمریكا لە هەردوو بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد و بنكەی سەربازیی 70 لە رۆژئاوای روتبە، لەگەڵ ناوچەی سنووری نێوان سووریا و عێراق بڵاوبوونەتەوە و چەندین ساتری نوێیان لێ داوە.
سەركردەكەی حەشد نیگەرانی خۆی راگەیاندووە لەوەی هێزەكانی ئەمریكا بوونەتە جێی مەترسی تێكچوونی ئاسایشی شارەكە.
جێی باسە چەند هەفتەیەكە گرژییەكانی نێوان واشنتن و تاران گەیشتووەتە لوتكە و ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕ لە ئانوساتدایە.
باسنیوز