مالیكی: نابێ لەسەر ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران بێلایەن بین و نابێ پشت لە ئێرانی دراوسێمان بكەین

مالیكی: نابێ لەسەر ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران بێلایەن بین  و نابێ پشت لە ئێرانی دراوسێمان بكەین
نوری مالیكی رایدەگەیەنێت، نابێت چیتر لەسەر ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران بێلایەن بین.

نوسینگه‌ی نوری مالیكی سەرۆكی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بڵاویكردەوە، لە كۆبوونەوەیدا محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، مالیكی دووپاتیكردووەتەوە، نابێت چیتر لەسەر ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران بێلایەن بین و پشتی ئەو لایەنە بگرین كە شەڕ رەتدەكاتەوە، كە مەبەست لێی ئێرانە.

مالیكی راشیگەیاندووە، ده‌بێت زمانی هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌نگ و په‌نابردنه‌ به‌ چه‌ك دوور بخرێته‌وه‌ و هیوادارین هه‌وڵه‌كانی عێراق بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان واشنتن و تاران سه‌ركه‌وتوو بێت.



K24 -
Top