عێراق شەشەم وڵاتی بەرهەمهێنەری نەوتی جیهانییە
عێراق شەشەم وڵاتی جیهان بووە لە بەرهەمهێنانی نەوت و هاووڵاتییانیشی لە هەژاریدا دەژین.
بەڕێوەبەرایەتیی وزەی ئەمریکا لیستی وڵاتانی هەناردەکاری نەوتی جیهانی لە 2018، دیاری کردووە، لەگەڵ ئەو بڕەی بەرهەمیان کردووە.
لیستەکە (بەرهەمهێنانی نەوت تەنیا لە ساڵی 2018 دەگرێتەوە):
- ئەمریکا
بە گشتی رۆژانە 17 ملیۆن و 419 هەزار بەرمیلی بەرهەمی هێناوە.
- سعودیە
بە گشتی رۆژانە 12 ملیۆن و 885 هەزار بەرمیلی بەرهەمی هێناوە.
- رووسیا
بە گشتی رۆژانە 11 ملیۆن و 401 هەزار بەرمیلی بەرهەمی هێناوە.
- کەنەدا
بە گشتی رۆژانە پێنج ملیۆن و 295 هەزار بەرمیلی بەرهەمی هێناوە.
- چین
بە گشتی رۆژانە چوار ملیۆن و 816 هەزار بەرمیلی بەرهەمی هێناوە.
- عێراق
بە گشتی رۆژانە چوار ملیۆن و 616 هەزار بەرمیلی بەرهەمی هێناوە.
- ئێران
بە گشتی رۆژانە چوار ملیۆن و 471 هەزار بەرمیلی بەرهەمی هێناوە.
ئەگەرچی عێراق بڕێکی زۆری بەرهەم هێناوە، بەڵام زۆربەی پاریزگاکانی باشووری عێراق تا ئێستا بە دەست نەبوونی کارەبا، نەبوونی ئاوی خواردنەوە و هەموو پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیان، دەناڵێنن.
باسنيوز