پەرلەمانی عێراق هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان تاوتوێ دەکات
کۆبوونەوەکان کاتژمێر 1ـی دوای نیوەڕۆ بەڕێوە دەچن و بەرنامەی کاریشیان لە ماڵپەڕی فەرمیی پەرلەمانی عێراق، بڵاو کراوەتەوە.
کارنامەی کۆبوونەوەی ژمارە 20 لە رۆژی سێشەممە 21-5-2019 (ئەمڕۆ):
- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای کۆڕی زانستی.
- چارەسەرکردنی کێشەی نیشتەجێبوون.
- پێشکەشکردنی راپۆرتێک و گفتوگۆکردن لەبارەی پێشنیازی یاسای بیمەی تەندروستی.
کۆبوونەوەی ژمارە 21 لە رۆژی چوارشەممە 22-5-2019
- خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای سەندیکای پەرستاران.
- بەردەوامیدان بە گفتوگۆکانی چارەسەرکردنی کێشەی نیشتەجێبوون.
- پێشکەشکردنی راپۆرتێک و گفتوگۆکردن لەبارەی پرۆژەیاسای پەسەندکردنی رێککەوتننامەی دوورکەوتنەوە لە جیاوازیی باج لە عێراق و ئیمارات.
- پێشکەشکردنی راپۆرتێک و گفتوگۆکردن لەبارەی هەمواری دووەمی یاسای سەندیکای جیۆلۆجیناسان.
- پێشکەشکردنی راپۆرتێک و گفتوگۆکردن لەبارەی پرۆژەیاسای هەمواری شەشەمی یاسای جێبەجێکردن.
کۆبوونەوەی ژمارە 22 لە رۆژی پێنجشەممە 23-5-2019
- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای ئیدارەی دارایی.
- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای چاپخانە ئەهلییەکان.
- بەردەوامیدان بە گفتوگۆکانی چارەسەرکردنی کێشەی نیشتەجێبوون.
- پێشکەشکردنی راپۆرتێک و گفتوگۆکردن لەبارەی پرۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا و شارۆچکەکان.
باسنیوز