موقتەدا سەدر: ئەگەر عێراقییەكان بە یەكدەنگی شەڕ رەتنەكەنەوە، ئەو شەڕە دەبێتە كۆتایی عێراق

موقتەدا سەدر: ئەگەر عێراقییەكان بە یەكدەنگی شەڕ رەتنەكەنەوە، ئەو شەڕە دەبێتە كۆتایی عێراق
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، نایانەوێ جەنگی نێوان ئێران و ئەمەریكا سەرھەڵبدات، پشتگیری ھیچ لایەنێكیش ناكەن عێراق بۆ جەنگ بەكاربھێنن و بیكەنە گۆڕەپانی ململانێكانی نێوان ئێران و ئەمەریكا.

سەدر ئاماژە بەوە دەكات "پێویستمان بە كەسانی بەرپرسە بۆ ئەوەی رێگە لە سەرھەڵدانی شەڕ بگرین تا تەڕ و وشك بە یەكەوە نەسووتێنێت، ھەروەھا پێویستمان بەوەیە عێراقییەكان دەنگیان بەرز بكەنەوە، لە دژی ئەو شەڕە".

سەدر ھۆشداریش دەدات "عێراق ناتوانێت بەرگەی ئەو شەڕە بگرێت، ئەگەر عێراقییەكان بە یەكدەنگی شەڕ رەتنەكەنەوە، ئەو شەڕە دەبێتە كۆتایی عێراق و ھەر لایەنێكیش ھەوڵبدات عێراق بباتە نێو ئەو جەنگە و بیكاتە گۆڕەپانی شەڕ، دەبێتە دوژمنی عێراقییەكان".

ئەمە لەكاتێكدایە شەوی رابردوو كاتیۆشایه‌ك له‌ناوچه‌ی سه‌وزی ناوه‌ڕاستی به‌غدای پایته‌خت كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی به‌غداش، سه‌كۆی ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌كه‌یان دۆزییه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا، سه‌كۆی ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ و له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه‌ ئاراسته‌كراوه‌.

هێرشه‌كه‌ دوای ئەوەدێت‌، ئه‌مه‌ریكا ئاستی مه‌ترسییه‌كانی بۆ كارمه‌ندان و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی خۆی له‌ عێراق به‌رزكردووه‌ته‌وه‌ و به‌رپرسانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكاش له‌ به‌غدا ئاشكرایان كرد، پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو هه‌وڵدراوه‌ به‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرش بكرێته‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه‌.







K24
Top