پەرلەمانی عێراق جموجۆڵەكانی ئەمەریكا تاوتوێ دەكات
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی بڵاوكردووەتەوە و یەكێك لە بڕگەكانیش، دەستێوەردان و پێشێلكارییەكانی ئەمەریكایە لە عێراق.
بڕیارە كۆبوونەوەكە كاتژمێر 1ی دوای نێوەڕۆ بكرێت و چەند پڕۆژە یاسا و بابەتێكی دیكەش تاوتوێ بكرێن.
ھاوكات، ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی ھەردوو ھاوپەیمانێتی فەتح و سائیرون، دەیانەوێت پڕۆژە یاسای دەرچوونی ھێزەكانی بیانی لە عێراق، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا باس بكرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە لە چەند رۆژی رابردوودا وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا، له بڕیارێكی نوێ‌دا فه‌رمانی بۆ كارمه‌ندانی خۆی ده‌ركردووه له كۆنسوڵخانه‌ی هه‌ولێر و باڵیۆزخانه‌ی به‌غدا، ئه‌وانه‌ی مانه‌وه‌یان پێویست نییه، بگه‌ڕێنه‌وه وڵات و عێراق جێ بهێڵن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا، پێویسته ژماره‌ی كارمه‌ندان كه‌م بكرێته‌وه، چونكه له هه‌ر ئه‌گه‌رێكدا، توانای كۆنسڵخانه و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌و وڵاته له هه‌ولێر و به‌غدا، سنوورداره بۆ فریاكه‌وتنی كارمه‌ندانی.
K24