هێڤیدار ئەحمەد: ھەر لایەنێک کاندیدەکەی یەکلا نەکاتەوە شوێنی بە بەتاڵی دەمێنێتەوە
ژمارەیەک ماڵپەڕی عێراقی دەنگۆی ئەوەیان بڵاو کردووەتەوە، کە بە ژمارەیەک مووشەک، بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، تۆپباران کراوە.
دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە، بەشێکی دیکە لە میدیا عێراقییەکان لە زاری سەرچاوە ئەمنییەکان گواستوویانەتەوە، کە ئەو هەواڵانە دوورن لە راستییەوە و هیچ بنکەیەکی ئەمریکا لە عێراق تۆپباران نەکراوە.
ئەو دەنگۆیە دوای ئەوە هات، کە رۆژی چوارشەممە 15-5-2019، باڵیۆزخانەی ئەمریکا داوای لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی کرد عێراق بەجێ بهێڵن و فەرمانیشی بە فەرمانبەرە ناسەرەکییەکانی نوێنەرایەتییەکانی لەو وڵاتە کرد، عێراق بەجێ بهێڵن.
ئەو داوایەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بەهۆی مەترسیی هێرشی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بوو، کە چەند جارێک لە دژی ئەمریکا، پاڵپشتیی خۆیان بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران دووپات کردووەتەوە.
ماوەیەکە ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران پەرەیان سەندووە و ئەمریکا هێزێکی گەورەی ناردووەتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باس لە ئەگەری لێدانی ئێران، دەکرێت.
باسنيوز