هۆڵه‌ندا ڕاهێنان و هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ عێراق هه‌ڵپه‌سارد

هۆڵه‌ندا ڕاهێنان و هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ عێراق هه‌ڵپه‌سارد
حكوومه‌تی هۆڵه‌ندا بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كان و ڕاهێنانه‌كانی بۆ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌ركرد.

ئاژانسی (ئه‌ی ئێن پی) هۆڵه‌ندی ئاشكرایكرد، كه‌ ئه‌م بڕیاره به‌ هۆكاری ئه‌منی و دوابه‌دوای مه‌ترسی بۆ سه‌ر هێزه‌كان ده‌ركراوه‌.

پێشتر ئه‌ڵمانیا و ئه‌مریكا هه‌ڵپه‌ساردنی ڕاهێنانه‌ سه‌ربازییه‌كانیان له‌ عێراق ڕاگه‌یاندبوو، هه‌ردوو حكومه‌ته‌كه‌ ئاماژه‌یان به‌ بوونی مه‌ترسی جددی له‌ لایه‌ن میلیشیاكانی سه‌ر به‌ ئێران كردووه‌.











باسنيوز
Top