لەسەر قسە گوتن بە ئیمامێکی مەزهەبی شیعە گەنجێکی عێراق بە سێ ساڵ سزا درا

لەسەر قسە گوتن بە ئیمامێکی مەزهەبی شیعە گەنجێکی عێراق بە سێ ساڵ سزا درا
ھاووڵاتییەکی پارێزگای نەجەف بەھۆی ئیمامێکی شیعەمەزھەبەکانەوە، ماوەی سێ ساڵ زیندانی دەکرێ.

ئەمڕۆ یەکشەممە 12-5-2019، دادگای نەجەف سزای سێ ساڵ زیندانیکردنی قورسی بەسەر ھاووڵاتییەک بەناوی عەلی سرور رەزاقدا سەپاند.

عەلی سرور رەزاق تۆمەتی جوێندان بە ئیمام موسای کازم، ئیمامی حەوتەمی شیعەکان ئەو سزایەی بەسەردا سەپێندراوە.

ھەروەک لە بڕیارەکەی دادگادا ھاتووە، ئەو ماوەیەی عەلی سرور رەزاق پێش بڕیاری کۆتایی دادگا وەک راگیراوێک لە بنکەی پۆلیس بەسەری بردووە، ھەژمار ناکرێت و پێویستە سێ ساڵی خۆی لە گرتووخانە تەواو بکات.

دوای رووخاندنی رژێمی بەعسی عێراق لە ساڵی 2003، حزبە شیعییەکان دەستیان بەسەر حوکمڕانیی عێراقدا گرت و زۆرینەی بڕیارەکانی حکوومەتیش، بە تایبەت لە پارێزگاکانی باشووری عێراق، لەسەر بنەمای یاسا و بنەماکانی مەزھەبی شیعە دەدرێن.










باسنيوز
Top