پرۆژەیەک بۆ پێدانی پارچە زەوییەک و 30 ملیۆن دینار بە کەمئەندامان ئامادە دەکرێت

پرۆژەیەک بۆ پێدانی پارچە زەوییەک و 30 ملیۆن دینار بە کەمئەندامان ئامادە دەکرێت
پرۆژەیەک بۆ پێدانی پارچە زەوییەک و بڕی 30 ملیۆن دینار، بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و بێوەژنان، ئامادە دەکرێت.

سەلام شەمەری، پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاندووە، پرۆژەکە لە پەرلەمان ئامادەکراوە و هێشتا نەخراوەتە بەرنامەی کارەوە.

بەپێی پرۆژەکە، پارچەیەک زەوی دەدرێتە هەموو ئەوانەی لە چاودێریی کۆمەڵایەتی (هەموو خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، بێوەژنان و هەژاران) ناونووس کراون، دەگرێتەوە.

جگە لە پارچەیەک زەوی، پرۆژەکە پێدانی قەرزێکی 30 ملیۆن دیناری بە ئاسانکارییەوە لەخۆ دەگرێت.

پرۆژەکە ئەگەر پەسەند بکرێت، هەموو پارێزگاکانی عێراق لەگەڵ پارێزگای کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، دەگرێتەوە.










باسنيوز
Top