گەنجە دەروێشـــەكەی لای ئەوان

گەنجە دەروێشـــەكەی لای ئەوان
مرۆڤی وا هەیە بەهرەیەكی ئەوەندە سەیری هەیە و كاری وا سەرنج راكێش دەكات كە هەموولایەك سەریان سوڕدەمێنێ. بۆ نموونە ئەو گەنجە كە لە وڵاتی ئوستڕاڵیا دەژی و ناوی (تشین هۆلگیترن)ە، توانای قوتدانی چەقۆی هەیە، دوای قوتدانیشی دەریدەهێنێتەوە. (تشین هۆلگیترن) زۆر وەك دەرویشی لای خۆمان دەچێت، لەبەرچاوی جەماوەرێكی زۆر توانی (18) چەقۆ لە قوڕگی خۆی بنێت و دواتریش دەریبهێنێتەوە، وەك لە وێنەكاندا دەبینن چۆن چەقۆیەكان لە دەمی دەچێتەوە خوارەوە، ئەو گەنجە بەو كارەی تووشی بچووكترین كارەسات نابێت.
Top