ئەمە بارهەڵگرە یان خیوەتە !

ئەمە بارهەڵگرە یان خیوەتە !
بارهەڵگرەكان دەبێ رێگەیەكی تەواو و یاسایی بگرنە بەر بۆ ئەوەی كەرەستەكانیان لە شوێنێك بۆ شوێنێكی دیكە بگوازنەوە، ئەمەش دەبێ كەرەستەی تایبەتی هەبێ بۆ ئەوەی كارەكان بەبێ گرفت بەڕێوە بچێت. جاری وا هەیە ئەوانەی ئەركی بارهەڵگری بەڕێوە دەبەن، بۆ ئاسانكاری لەكارەكانیاندا هەندێك بیرۆكەی سەیر و سەرنجڕاكێشیان هەیە، بۆ نموونە ئەو وێنەیەی كە لێرەدا دەبینن.
لە وڵاتی ئەفغانستان شوفێرێك داروبارێكی زۆری لە تراكتۆرەكەی باركردووە،، ئەوەی لە دوورەوە دەیبینێت وا دەزانێ خێوەتە. فێڵكردن لە یاسای هاتووچۆ ئاوا دەبێ.
Top