بەهۆی لافاو لە ئەرجەنتین 10 کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی لافاو لە ئەرجەنتین 10 کەس گیانیان لەدەستدا

 

بەپێی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان لە ئەرجەنتین بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و لافاوەوە 10 کەس گیانیان لەدەستداوە.

خاویر ئالۆنسۆ، وەزیری ئاسایشی ویلایەتی بوینس ئایرێس لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەهۆی لافاوەکەی شاری باییا بلانکا، تا ئێستا 10 کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، كە بەداخەوە ئێمە نیگەرانین لەوەی كە ئەم ژمارەیە لەوانەیە بەرەو هەڵكشان بێت.

هەروەها داوای لە هاووڵاتییان كرد لە ماڵەكانیان بمێننەوە تا پارێزراوبن لە مەترسیی لافاوەكە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top