پلانی تورکیا بۆ دروستکردنی دیوارێک لەسەر سنووری یۆنان

تورکیا بەنیازە دیوارێک لەسەر سنووری خۆی لەگەڵ یۆنان دروست بکات، بەمەبەستی ڕێگریکردن لە هاتنە ناوەوەی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ ناو یەکێتی ئەوروپا.
پارێزگاری ئێدیرنەی تورکیا ڕایگەیاند، كەلە قۆناغی یەکەمدا، ئەمساڵ دەست بە دروستکردنی 8.5 کیلۆمەتری ئەم دیوارە دەکرێت.
پارێزگای ئێدیرنە دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای تورکیا و هاوسنوورە لەگەڵ دوو وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا، كەبریتین لە یۆنان و بولگاریا.
شایانی باسە کە بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ بەشی یەکەمی ئەم دیوارە تەواو بکرێت، هەروەها بەشەکانی دیکەش بە درێژایی سنووری وشکانی ٢٠٠ کیلۆمەتری نێوان تورکیا و یۆنان، پلانیان بۆ دانراوە.
گوڵان: سەردار خەلیل