ترەمپ کارتی زێڕین بە وەبەرهێنەرانی بیانی دەفرۆشێت

ترەمپ کارتی زێڕین بە وەبەرهێنەرانی بیانی دەفرۆشێت

 

 

 

لە هەنگاوێکی نوێدا دۆناڵد ترەمپ؛ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، کارتێکی زێڕین کە بە "کارتی زێڕینی ترەمپ" ناسراوە بە وەبەرهێنەرانی بیانی دەفرۆشێت.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ٢5ی شوبات، ڕایگەیاند: کە پلانێکی نوێ بە ناوی "کارتی زێڕی ترامپ" جێبەجێ دەکات بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنەرانی بیانی و ڕەخساندنی هەلی کار.

بەپێی ئەم پلانە، وەبەرهێنەران و خاوەنکارەکان دەتوانن لە داهاتوودا ئیقامەی ئەمریکا بەدەستبهێنن بە پێدانی پێنج ملیۆن دۆلار.

دوێنێ ترەمپ لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند: نرخی ئەم کارتە نزیکەی پێنج ملیۆن دۆلار دەبێت، جگە لە سوودەکانی گرین کارت، ڕێگەش بۆ ڕەگەزنامە خۆش دەکات. ئەم پلانە هاوشێوەی کارتی سەوزە؛ "بەڵام لە ئاستێکی بەرزتر و ئاڵۆزتردا."

ئاماژەی بەوەشکرد، دەوڵەمەندەکان بە کڕینی ئەم کارتە دەێنە ناو وڵاتەکەمانەوە. سەرکەوتوو و دەوڵەمەند و کارگێڕ دەبن. ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەمە پڕۆژەیەکی تەواو نوێیە و پێمانوایە زۆر سەرکەوتوو دەبێت".

ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، تەنانەت ئۆلیگارشەکانی ڕووسیاش کە بەزۆری پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ پوتین هەیە و بەشێکی زۆریان لە ڕۆژئاواوە دوورخراونەتەوە کاتێک شەڕی ئۆکرانیا دەستیپێکرد، دەتوانن سوود لەم دەرفەتە وەربگرن بۆ وەبەرهێنان لە ئەمریکا.

هاوارد لاتنیک؛ وەزیری بازرگانی وڵاتەکە ڕایگەیاند، حکومەت بەنیازە بەرنامەی ئێستای کۆچبەری وەبەرهێنان کە بە AB-5 ناسراوە هەڵبوەشێنێتەوە و لە شوێنیدا "کارتی زێڕینی ترەمپ" دابنێت.

پرۆگرامی AB-5 ڕێگەی بە وەبەرهێنەرانی بیانی دا کە داوای نیشتەجێبوونی هەمیشەیی بکەن ئەگەر وەبەرهێنانیان لە کارێکی بازرگانی لە ئەمریکا کردبێت و 10 هەلی کاری هەمیشەیی تەواوکاتیان دروستکردبێت یان پارێزگارییان لێکردبێت.

بەڵام بە گوتەی لاتنیک، بەرنامەکە پڕ بوو لە فێڵ و سوکایەتی. ئەم بەرنامەیە بە ڕێگەیەکی هەرزان دادەنرا بۆ وەرگرتنی گرین کارت.

هەروەها جەختی لەوەش کردەوە کە دوای پەسەندکردنی، هەڵگرانی کارتی زێڕین دەتوانن لە ئەمریکا وەبەرهێنان بکەن و ئەم پارەیەش دەکرێت بۆ کەمکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی حکومەت.

ترەمپ پێشبینی ئەوەی کرد کە کارتەکان خەڵک "لە ئاستێکی زۆر بەرزدا" بۆ لای خۆیان ڕابکێشن، واتە ئەو کەسانەی کە دەتوانن هەلی کارێکی نوێ دروست بکەن.

گوتیشی: "بەم کارتانە باجدەری گەورە و خاوەنکارە گەورەکانمان دەبێت". "ڕەنگە بتوانین ملیۆنێک کارت بفرۆشین، یان زیاتریش."

گوتیشی: "بەم کارتانە باجدەری گەورە و بازرگانییەکی گەورەمان دەبێت." لەوانەیە بتوانین ملیۆنێک کارت بفرۆشین، یان زیاتر."

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top