یاسا، زیندانی ئافرەت و پیاو
February 23, 2025
رەنگا و ڕەنگ

یاسا حیسابی بۆ ئەم حاڵەتە دەگمەنە كردووە كە ڕوو دەدات، لە ماددەی (296 و 297) یاسا چارەسەری ئەم بابەتەی كردووە، بەوەی كە بەڵێ دەتوانرێت سزای یەكێك لە دایك و باوكەكە بوەستێندرێت تا تەواوبوونی سزای ئەوەی دیكە، ئەو كات شوێنەكە بگۆڕنەوە و ئەوی دیكەیان بچێتە زیندان.
بۆ سوودبین لەم ماددەیە تۆمەتباران پێویستە ئەم مەرجانەیان تێدابێت: سزاكانیان لە ساڵێك زیاتر نەبن، پێشینەیان پاك بێت لە تاوانی دیكە، پێویستە منداڵی خوار هەژدە ساڵ هەبێت، شوێنی دانیشتنیان دیار و ئاشكرا بێت. ئەم كارە پێویستە لەسەر داواكاریی دایك و باوكەكە بێت، ئەگەر خۆیان داوا پێشكەش بە دادگا نەكەن، دادگا سەربەخۆ ئەم كارەیان بۆ ناكات. یاسادانەر لە دانانی ئەم دوو ماددەیەدا هەوڵی داوە بەرژەوەندیی منداڵەكانیان بپارێزێت، تاوەكو سزاكە نەبێتە سزادانی منداڵەكانیشیان.