سەمیرە كارزان ڤیدیۆ كلیپی(دڵم تەنگە)ی بڵاوكردەوە

سەمیرە كارزان خانمە هونەرمەندی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەشێوەی ڤیدیۆ كیپ بڵاوكردەوە.
گۆرانی (دڵم تەنگە)كە نوێترین بەرهەمی سەمیرە كارزانە خۆی مێلۆدییەكەی ئامادەكردووەو (سەعدون ڕەحمانی)تێكستەكەی نووسیوە,هەروەها هونەرمەند(ڕێباز شەمامی) كاری بەرهەمهێنانی گۆرانییەكەی كردووە و موسیزیان (موحسین ئەریوان) لەگەڵ كاری دابەشكردن و میكسی گۆرانییەكە كاری دەرهێنانی ڤیدیۆ كلیپی بەرهەمەكەی ئەنجامداوە.
لەبارەی بڵاوكردنەوەی بەرهەمە نوێیەكەی,سەمیرە كارزان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام بەشێكی لە گۆرانییەكەی بڵاوكردووەتەوەو نووسییەتی:ئەو گۆرانییەی كە نۆت بە نۆتی لە دڵم هەڵقوڵاوەو بووە بە ئەم مێلۆدییە..لە دڵێك هاتووە كە زۆر ئازاری چەشتووە و چیتر ناگەڕێتەوە ناو ئازارەكانی.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی