خشڵی نەخشێندراو بە بەردی سەوز دیمەنێكی زیندووت پێ دەبەخشێت

خشڵی نەخشێندراو بە بەردی سەوز دیمەنێكی  زیندووت پێ دەبەخشێت

 

ڕەنگی سەوز لە زێڕینگەرییەكاندا هێمای سرووشت و زیندووێتییە، هەروەها بە یەكێك لەو ڕەنگە گەرمانە دادەنرێت كە لەگەڵ كەشوهەوای وەرزی پایزدا دەگونجێت، بەو پێیەی لەگەڵ سێبەری سپی و بێجی، ڕەش و زێڕین، و ڕەنگەكانی دیكەدا دەگونجێت ئاسانە بۆ هەماهەنگكردن.

ڕەنگی سەوز بە توانای هێوركردنەوەی باری دەروونی و بەرزكردنەوەی هەستە ئەرێنییەكان ناسراوە، بۆیە پۆشینی خشڵ و زێڕینگەری كە بە بەردی سەوز نەخشێندراوە، دەتوانێت هەستی گەشبینی و ئارامیی دەروونیت بەرز بكاتەوە.

خشڵ و زەڕەنگەری بە بەردی سەوز ڕەنگدانەوەی كارەكتەرێكی ناوازەیە، ئەمەش وا دەكات لە كاتی بەكارهێنانیدا ببیتە جێگەی سەرنجی هەمووان، بەتایبەتی بەردی بریقەدار.

ملوانكەی بلایز: ئەمەیان چەندین بەردی بەنرخی سەوز تێكەڵ دەكات، كە لە سێبەر و بریقەدا جیاوازن و لە زێڕی سپیی عەیار ١٨ دروست كراوە، هەروەها بەهۆی دیزاینە جیاوازەكانی بەردەكانەوە كە دوو یاقوتی سەوز لەخۆدەگرێت، سەرنجڕاكێش دەردەكەوێت.

Top