هەرێمى کوردستان و گرنگى پێنجەمین کۆڕبەندى ئاشتى و ئاسایشى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست

هەرێمى کوردستان و گرنگى پێنجەمین کۆڕبەندى ئاشتى و ئاسایشى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بە ئامادەبوونی سەرۆك مسعود بارزانی و سەرۆكوەزیران مەسروور بارزانی و زیاتر لە 120 كەسایەتی و سیاسی و شارەزای ناوخۆیی و نێوەدەوڵەتی رۆژانی 22 و 23ی تشرینی دووەمی 2024 ، پێنجەمین كۆڕبەندی ( مێپس )،بەڕێوە دەچێت .سازادانی كۆڕبەندی ( مێپس ) ، بۆ ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، لەكاتێكدایە كە ناوچەكە و دونیا چاوەروانی رووداو و پێشهاتی نوێ دەكات ، لە ڕێگە كۆڕبەندی مێپس بەشداربووان و ڕای و سەرنج و گفتوگۆی لەبارەیەوە دەكرێت .گرنگی بەڕێوەچوونی ئەم كۆڕبەندە لە كاتێكدا كە ، بارودۆخی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە لە دوای رووداوەكانی 7ی ئۆكتۆبەری پارساڵ و ئەمساڵیش چڕتربوونەوەی ئەو گرژی و هێرش و وەڵامدانەوانە هەر لە ئیسرائیل و فەلەستین و لوبنان و یەمەن و تا شام و بەغدا و تاران رۆژ بە رۆژ شەڕ و بەریككەوتنەكان بەرفراوانتر دەبن و هەرێمی كوردستان وەك كاراكتەرێكی نێودەوڵەتی لە ناوچەكەدا رۆڵێكی گرنگ و بەرچاو و پێشنیاری گونجاو دەبینێت لە پێناو چارەسەری كێشەكان و رێگریكردن لە تەشەنەسەندنی ئاگری شەڕە و دۆزینەوە ڕێگە چارەسەرییەك بۆ پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری و ئاسایشی دەبینێت و بەتایبەتی كە ( مێپس ) یەكێكە لە كۆڕبەندە گرنگەكانی ناوچەكە كە لە پارێزگای دهۆك و هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچێت , بەدڵنییاییەوە ئەو كۆڕبەند و گفتگوگۆیانە سنوورە نێوخۆییەكان دەبەزێنێن و دەچنە سەر باس و هەڵسەنگاندن و تاوتوێكردنی پرسە ناوچەیی و جیهانییەكان وبەمەبەس سەنگی راستەقینەی هەرێمی كوردستان و سازكردنی كۆڕبەندەكانی بەتەواوی بەدەردەكەون و ئەنجامەكانیش قورسایی خۆیان دەبن.
گرنگ بزانین كە ، هەر وڵات و هەرێم و قەوارەیەكی سیاسی پێوستی بە بوونی دیپلۆماسیەتێكی گشتی هەیە ، لەو چوارچێوەیەدا كۆڕبەندی ( مێپس )، دەتوانێت رووخسای دیپلۆماسییەتی گشتییە كە بە دوونیای دەرەوە نیشانی بدات و پێی بناسینێت .هەروەها گرنگی ئەو كۆڕبەندە ئەوەیە كە جواننیشاندنای ئابووری ، ئاسایش و پەروەردە و تەندروستیو تەواوی سێكتەرەكانی دیكەی كۆمەڵگە و حكوومەتەكان، بەم شێوەیە ( مێپس)، ئەو وێستگە گرنگە دەبێت بۆ ناساندنی ئەرك و میكانیزمەكانی دیپلۆماسی گشتییە لە هەرێمی كوردستان .
گرنگترین ئەو رووداو و پێشهاتانەی كە لە كۆنفرانسی مێپس بریتین لە ، شەڕی حەماس و لوبنان و عێراق و ئێران - ئیسرائیل و هەروەها بەردەوامی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆكراینایە. هەروەها ئەو كۆڕبەندە دەروازەیەكی گرنگە بۆ گفتوگۆی بونیاتنەر و لەكاتێكی گرنگدا بەڕێوە دەچێت ، لە هەمانكاتیش پرسێكی گرنگی كۆڕبەندی مێپس , گۆرانكاری كەشوهەوا بابەتێكی گرنگی كۆڕبەندی مێپسە ، كە كاریگەریان راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بۆ سەر هەرێمی كوردستان و ناوچەكە و جیهان هەیە .
بۆیە ، كۆڕبەندی (مێپس )، بۆ ئاشتی و ئاسایش كاریگەری بەهێزی دەبێت لە سەر گرنگترین ئەو بابەتانەی كە لە ئێستادا لە سەر ئاستی ناوچەكە و نێودەوڵەتی باسیان لە سەر دەكرێت . لە هەمانكاتیشدا جەختكردنەوەشە لە سەر سەقامگیری هەرێمی كوردستان وەك دوورگەیەكی ئارام و پایەكی گەورەی لە سەر ئاستی ناوچەكە هەیە ، تێیدا كەسایەتییە سیاسی و ئاكادێمییەكانی بەشدار بوو لە كۆڕبەندەكە بۆچوونەكانیان دەخەنە ڕوو ، بەتایبەتی رەوشی سەقامگیری هەرێمی كوردستان لە رووی ئاشتی وسەقامگیرییەوە كە ناوچەكە لە كوڵان و تەقینەوەیەكی گەورە و شەڕدایە ، ڕەنگدانەوەی سیاسەتێكی بەهێزە بۆ پاراستن و بەردەوامیدان بەو سەقامگیرییە .
یەكێكی تر لە تایبەمەندی و بایەخی كۆڕبەندنی مێپس ، بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە میوان و بەشداربووانی ئەو كۆڕبەندە ،لە میانی بەشداریكردنیان بایەخی هەرێمی كوردستان لە رووی سەقامگیری و كلتووری فرەیی و پێكەوەژیان و پێشكەوتنی سیاسی و ئابووری و دیموكراسی و بازرگانی و كەرتە جیاوازەكانی دیكەیان بۆ روون دەبێتەوە و لە نزیكەوە چاویان راستییەكان دەكەوێت و دیدگە و هەڵسەنگاندنەكانیان لە سەر هەرێمی كوردستان زیاتر چڕ دەكەنەوە و خوێندنەوەیان سەربارەت بە هەرێمی كوردستان ئەرێنیتر دەبێت و لە هەمانكاتیشدا سەنگ وپێگەی قەوارەی هەرێمی كوردستان بەهێزتر دەبێت .
شایانی ئاماژەیە، كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، كۆڕبەندێكی ساڵانەیە لەلایەن زانكۆی ئەمەریكی كوردستان لە پارێزگای دهۆك رێكدەخرێت ، بۆ یەكەمجار لە ساڵی 2019 بەڕێوەچوو ، ئەمساڵیش پێنجەم كۆربەند بەڕێوە دەچێت و دوو رۆژ بەردەوام دەبێت .

 

Top