بەهۆی ئاگركەوتنەوە له کارگەیەک له ئیندۆنیزیا 8 که س گیانیان له ده ستدا
ئاگرێک لە کارگەیەکی زەیتی خواردن لە جاکارتای پایتەختی ئەندۆنیزیا کەوتەوە و بەم هۆیەشەوە هەشت کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی جاکارتا گلۆب، ئاگرێک لە کارگەیەکی زەیتی خواردن لە ناوچەی بێکاسی جاکارتا بە هۆکارێکی نادیار کەوتووەتەوە.
کاربەدەستان ئاماژەیان بەوەدا کە لەوانەیە 10 کەس لەناو وێستگەکە گیریان خواردبێت و هەوڵەکانی ئاگرکوژێنەوە و چالاکیەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بەردەوامە.
گوڵان: سەردار خەلیل