ناهید مینبەری پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری كردەوە

ناهید مینبەری پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری كردەوە

سەنتەری ڕۆشنبیری زانكۆی جیهان پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری بۆ (ناهید مینبەری) سازكرد كە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ناهید مینبەری پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری كردەوە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە ڕێكەوتی 6/10/2024 لە زانكۆی جیهان لە شاری هەولێر,خانمە هونەرمەندی شێوەكاری ڕۆژهەڵاتی كوردستان(ناهید مینبەری)پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری بە ناونیشانی(چریكەی مێژوو) كردەوەو ژمارەیەك تابلۆی قەبارە جیاوازی تێدا نمایش كرد كە هەر كارێكی نێو ئەم پێشانگەیە تەكنیك و فۆڕمێكی تایبەتی بەخۆی هەیە .

ناهید مینبەری پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری كردەوە

هەروەها لە پێشانگەكەدا هەریەك لە خانمە دەفژەنی ڕۆژهەڵاتی كوردستان(سارا تەڵایی) بە ئامێری دەف و هونەرمەند(شێرزاد شێخانی) بە ئامێری كەمانچە چەند پارچە موزیكێكیان لە بەرهەمی فۆلكلۆر و هونەرمەندانی بە ئەزموون پێشكەش بە ئامادەبووان كرد.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

ناهید مینبەری پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری كردەوە
ناهید مینبەری پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری كردەوە
ناهید مینبەری پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری كردەوە
Top