با یەک دەنگ بە فیرۆ نەدەین

با یەک دەنگ بە فیرۆ نەدەین


لە٢٠-١٠ بەرەو پرۆسەێکی تری ھەڵبژاردن دەچین ،پێویستە ھەمووان وەک ئەرک وماف بەشدار بین لەپرۆسەکەدا ،چونکە لەم رێگایەوە بریار لە چۆنیەتی حکوومڕانی داھاتووی کوردستان دەدرێت ،بۆیەش لە پێناو کۆنکریتکردنی مافەکانمان ، گرنگە ھەولی سەرخستنی لیستی 190ی پارتیمان بدەین ،چونکە
پارتی دیموکراتی کوردستان ، لە دامەزراندنیەوە بۆخزمەتکردنی خەڵکی کوردستان دامەزراوە، ھەمیشە لە سەنگەری پێشەوەی قوربانیدان بووە لە پێناو بەرگری لەکوردستان ،لەسایەیدا دەستکەوتی گەورە وەدەستھاتوون ،وێرای ئەوەی لە رابردوودا سەلمێندرا پارتی خاوەنی ئەزموون و حوکمرانیەکی دەولەمەندە کار دەکات لە پێناو زیاتر گەشە سەندی کوردستان لەھەموو بوارەکاندا ، لە ئان وساتێکی وەک ئێستادا تەحەدداکان گەورەن ،بۆیە پێویستیمان بە پارتی ھەیە بۆ پاراستنی کوردستان وبە دیھێنانی خواست و ئامانجەکانی گەلەکەمان ، چونکە لەھەموو ئان وساتێکدا پارتی شانی داوەتە بەر بەرپرسیاریەتی ،ھیچ کات رێگەی نەداوە پیلانی دووژمنان بۆ لاوازکردنی قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان سەربگرێت ،ئەمەش وادەکات ھەرھەموومان بەدەنگەکانمان بۆ لیستی 190 بەشداربین لە پاراستنی شکۆی کوردوکوردستان ،چونکە سەرکەوتنی پارتی زامنی پاراستنی کوردستانە،چۆن له‌ خه‌بات و شۆڕشدا، پارتی ڕۆڵ و ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تيى سه‌ره‌كى هه‌بووە‌، لەم قۆناغەشدا پێویست تر لەھەمووکاتێکدا پێویستیمان بە ‌ به‌رده‌وامی پارتی ھەیە ‌.
بوونی گلەیی ورەخنەکارێکی ئاساییە ،زۆر جارانیش گلەیەکان لە جێگای خۆیاندانە ،بەلام نابێت ئەمە ببێتە مایەی بەشداری نەکردن لە پرۆسەکەدا ،یەک دەنگ بۆ سەرکەوتنی پارتی زۆرەوە نابێت بەھەر بیانویەک بێت بە فیرۆ بدرێت ، دەکرێت گلەیی ورەخنەکان دوابخرێت بۆدوای ھەڵبژاردن ، زۆرکەس وابیردەکاتەوەکەئەگەر نەچم دەنگیش بدەم، ئەوا پارتی هەر دەردەچێت، ئەوە پێویستی بەهەلوەستە کردن هەیەو قولتر لێی بروانین چونکە گەر ساڵانێکە ڕەنجت بۆ پارتی داوە، ئەمرۆش پێویست دەکات بەردەوامی بەو رەنج وماندوبوونەت بدەی و بچیەوەسەرسندوقی دەنگدان وبەدەنگی خۆت سەروەرێکی تر تۆماربکەی، لەپێناو بەدەستهێنانی کورسیی زیاتر،
تا هەمیشە پارتی بەحزبی ژمارەیەک بمێنێتەوە .بۆداهاتووێكی باشتر و وڵاتێكی ئارام و خۆشگوزه‌ران‌..چونکەچەندپارتی بەھێزبێت ھیچ ھێزێک ناتوانێت کەلی کوردستان بچەمێنێت...

Top