هـــەولـــێـــر وەردەگــــریـــنــــەوە!!!

هـــەولـــێـــر وەردەگــــریـــنــــەوە!!!

(*)

ئەو ووشانەی کە لەو ماوەیەدا زووڕتڕین جار لەدەمی نا بەرپرسانی یەكێتیەوە دەیبیستین. وەرن با پێتان بڵێم كە ئەگەر وەریان گرتەوە (( هەرچەندە خەونی وشترە)) چی دەكەن، چی روودەدات، چ شتێک دەگۆردرێ، بەرنامە و مەبەستیان چیە، كێ وا دەفعی كردوون؟
وەک إمام علی دەفەرموێ (حدث الناس علي قدر عقولهم) بۆیە ناچارم ئەم قسە عەشایری و سەرشەقامیانە بكەم وەک دەڵین (كاتێ برادەری خراپ دەفعت دەكا)، جا هەندێک كار، قسە یا شت دەكەیت و دوایی لێی پەشیمان دەبیەوە و تەنها شەرمزاری و ڕوورەشی بۆت دەمێنێتەوە. جا یەكێتیش رێک خەریكە ئەم ووتەی لەسەری جێبەجێ دەبێ و رووبەرووی دەبێتەوە، وە کوردەواری خۆمان دەڵێین هەڵگرتنی بەردی گەورە نیشانەی نەهاوێشتنە. لە هەمووی گەرێن، وەرن با پێتان بڵێم ئەگەر یەكێتی هەولێر وەربگرێتەوە چی روودەدات:
یەكەم: قەلات دەگۆرن بو بارەگای حەشدی شەعبی.
دووەم: شەقامی ١٥٠م دەگۆرن بو ١٢٠م، شەقامی ١٢٠م دەگۆرن بو ١٠٠م، شەقامی ١٠٠ م دەگۆرن بو ٦٠م، و شەقامی٦٠م دەگۆرن بو شەقامی ٤٠م، شەقامی٤٠ مەتڕییەكەش دەگۆرن بو ٣٠م، ئەوە جارێ هەولێر قەبارەی خوی لەدەستدا و بچوکكرایەوە.
دواتر هەرچی مزگەوتە خەڵكی قەڵاو منارەیە، هەروەها مزگەوتە كۆن، كەڵتوری، رەمزی و سیمبولی هەولێرە دەگۆرن بو حوسەیینیە.
وە لەوەش گڕنگتر دەبێ یەكێک لە گوندە جوانەكانی وەك، گوندی ئیتالی، ئینگلیزی، ئەمریكی، کۆمەڵگای ئیمپایەر یاخود پارك ڤیو بدرێ بە شێخی یەكێتیەكان (رەیان كلدانی).
با شتێكی گڕنگ لەبیر نەكەم، پێویستە لە قوتابخانەكانی پیڕە هەوڵێرەكەمان زمانی فارسی بخوێندرێ و دژایەتی هەندێ لە یاوەرانی پێغەمبەڕی نازدارمان بكرێ، وەكو عومەری كوری خەتتاب، ئەبو بەكری سەددیق و عائیشەی خێزانی پێغەمبەرمان.
باسی ئەوە ناكەم كەوا کە هەرچی بازرگانی گەورە و وەبەرهێنانێكی جوان و گڕنگە لەهەولێر نامێنێ. لەوەش مەترسیدار تر، هیچ نێردەیەكی بیانی دیپلوماسی ناوێرێ لە هەولێر بمێنێتەوە، سەرو مال و گیانی سەلامەت نابێ، و هەرگیز خەلک ناتوانن جارێكی تڕ بە ئاسودەیی سەیارە لە پێش دەرگایان بەجێبێلن. یان هەرگیز نابینی دەرگای دوكانەكان لەسەر پشت كەوتبن یان پارە لەسەر مێز دانرابێت و خاوەنەکەی بچێتە مزگەوت و نوێژ بكات، کە نە بای دێی و نەباران. نامەوێ باسی ئاوەدانی، گەشانەوەو بەرەو پێش چون بكەم، كە ئێدی ئەوەش نامێنێ چونكە وا هەموومان شاری روشنبیری و خوشەویستی سلێمانی دەبینین، چەند بێ ناز ، خزمەت، ئاوەدانی کەوتوە، سەلامەتی هیچ گرێنتیەكی ژیانكردن لە شاری رۆشنبیرانی سلێمانیدا نییە، كۆمەلێ مافیا بەرێوەی دەبەن كە بەداخەوە زوور ئازارمان دەدەن.
سەرانی یەكێتی بە چ رویەك دەلێن كوتایی بەو دەسەڵاتە دێنین، دەزانن ئەمە مانای چیە؟ بەكوردی و پوختی، واتە ئارامی، ئاوەدانی، گەشانەوە و جوانی هەولێرمان ناوێ و نابێ هەبێ.
بابەتی یەكێتیەكان وەك كابرای غاز فروش وایە، لەگەڵ رێزم و مەبەستم بێ رێزی بە كابرای غاز فروش نییە، بوتلی غازی لەمال دانابو كەلێی دەپڕسن تۆ بۆچی لە نزیك سەرینی خۆت ئەم بوتلە غازە دادەنێی پاشان دەخەوی؟ کابرا لە وەلامدا دەلێ: بەخوا من تاوەكو بۆنی غاز نەكەم خەوم لێ ناكەوێ و ئیسراحەت ناكەم!! واتە یەكێتیش تا هەولێر وەك سلێمانی بێ ناز و خزمەت و وێران نەكا دڵیان ئاو ناخواتەوە و ئارام نابن.

 

(*)

چالاكوان

Top