کاتی ھاتوە خەلکی کوردستان پاداشتی ھەلوێستەکانی پارتی بداتەوە...

کاتی ھاتوە خەلکی کوردستان پاداشتی ھەلوێستەکانی پارتی بداتەوە...

ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ، گرنگی وبایەخی خۆی ھەیە ھیچی کەمتر نیە لە گرنگی یەکەمین ھەڵبژاردن ،بۆ نوێکردنەوەی شەرعیەت بە دامەزراوە یاسایەکانی کوردستان،بۆیەش دەبێت بە بایەخەوە لێی بروانین و ھاوکاربین بۆ سەرخستن و ئەنجامدانی پڕۆسەیەکی دیموکراسییانەی پاک و بێگەرد ، تا دەنگدەرانی کوردستان ئازادانە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و لە کەشێکی ئارامدا نوێنەرانی خۆیان بۆ پەرلەمانی ئاییندە ھەڵبژێرن،
پارتیمان بەلیستی ژمارە ١٩٠بەشدارە لە پرۆسەکە کاتی ھاتوە خەلکی کوردستان جارێکی تر لە پێناو پاراستنی شکۆی کوردو کوردستان و قەوارەی دەستووری ھەرێم ،متمانە بە پارتی بداتەوە چونکە بەدلنیایەوە دۆست ونەیار چاک ئەو راستیە دەزانن چەند پارتی بەھێزبێت ئەوەندەش کوردستان بەھێزتر دەبێت ،چونکە لە دەستپێکی دامەزراندنیەوە پارتی پێشەنگی کوردایەتی وخەبات وتێکۆشان بووە لە پێناو گەیشتنی خەلکی کوردستان بەمافەرەواکانی ، ھەڵویستە نەتەوەیی ونیشتیمانی وسیاسیەکانی پارتی گەواھیدەری رابردوویەتی ،چۆن لەشۆرش وخەباتدا رۆل وئەرکی سەرەکی ھەبوە ،لە رێگەگرتن لە پیلانی ناحەزان بۆ لاوازکردنی قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستانیش ھەمان رۆلی ھەبووە ،لەکاتی قەیران وتەنگانەدا بەتەنیا لەسەنگەری پێشەوەی بەرگری لە کەرامەتی خەلکی کوردستان مایەوە ،بۆیەش کاتی ھاتوە خەلکی کوردستان پاداشتی ھەلوێستەکانی پارتی بداتەوە ،لە پێناو بەردەوامی دان بە سەقامگیریی کوردستان،چونكە گەر پارتی زۆرترین دەنگی هێنا ئەوە مۆركردنی دووبارەی ریفراندۆمە لەلایەن گەلی كوردستان وەمانەوە دۆزی كوردە بە زیندوویی بە پێچەوانەوە گەر سەنگی پارتی كەم بێت كوردستان لاواز دەبێت و دەستكەوتەكان كەم دەبنەوە چونكە گەر پارتی و پێشمەرگەکانی نەبان لەپردێ وسحێلا بەرگریان نەكردبا كوردستان دەكەوتە ژێر رکێفی نەیاران ئێستاش حزب ولایەنەكان دەبوایە لە ژێر قەدەغەكردنی ئالای كوردستاندا زۆر زەلیلانە بانگەشەی هەڵبژاردنیان كردبا ...
باخەلکی کوردستان لەوە دلنیابێت تا پارتی وسەرۆک مسعود بارزانی لە مەیدان دابن کوردستان لە دەستێکی ئەمیندا دەمێنتەوە و بەرەو پێشەوە دەچێت،بۆیە دەبێت لە پێناو کوردستانێکی بەھێزو سەقامگیر خەلکی کوردستان لە ٢٠-١٠سەرکەوتن وشکۆمەندێکی تر بۆپارتی تۆماربکەن چونکە سەرکەوتنی پارتی سەرکەوتنی ھەرێمی کوردستانە....

Top