ئایا زیاد خواردنەوەی قاوە و چای پەستانی خوێن بەرزدەكاتەوە؟

ئایا زیاد خواردنەوەی قاوە و چای پەستانی خوێن بەرزدەكاتەوە؟

  قاوە و چای بە رێژەی جیاواز سەرچاوەن بۆ ماددەی كافائین Caffeine، هەروەها كۆلا، بیبسی، لەگەڵ خواردنەوە وزەبەخشەكان Energy drinks. ماددەی كافائین لە كۆئەندامی هەرسدا بە ئاسانی هەڵدەمژرێت، كاریگەرییەكانی پاش خواردنەوە بە 5-30 خولەك دەردەكەون بە شێوەی زیادبوونی رێژەی هەناسە، زیادبوونی لێدانەكانی دڵ، زیادبوونی ئاگایی مێشك و وزەی فیزیكی كە لەوانەیە تا 12 كاتژمێر بەردەوام بن. زیانەكانی زیاد خواردنەوەی كافائین: خەوزڕان، هەستكردن بە ناڕحەتی، هێڵنج، سەرئێشە، زیادبوونی ترشێتیی گەدە، پەستی، تەنكبوون یان پووكانەوەی ئێسك Osteoporosis، هەروەها ئازاری سینگ. لێكۆڵینەوەكان جەخت دەكەنەوە كە بەردەوام خواردنەوەی رێژەی بەرزتر لە 400 ملگم كافائین لە رۆژێكدا گرفت بۆ كۆئەندامی دڵ و سووڕان پەیدادەكات واتە زیاتر لە 4 كوپ قاوە یان 8 كوپ چای رەش، یان 2 قووتوو خواردنەوەی وزەبەخش. بڕی زیاد و بەردەوامی قاوە یان چای بەلای كەم هەفتانە 5 جار بۆ ماوەی یەك ساڵ، هاندەرە بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و زیادبوونی لێدانەكانی دڵ.

 

 

Top