مۆسکۆ: 144 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینیمان لە 9 پارێزگای ڕووسیادا خستە خوارەوە
ئەمڕۆ (سێشەممە) وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند: کە ئۆکرانیا بە ١٤٤ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر خاکی ئەم وڵاتە لەنێویاندا 20 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئاسمانی مۆسکۆ و لە کاتی ئەو هێرشانەشدا منداڵێک کوژراوە.
بەپێی ئەم بەیاننامەیه ، 144 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕووسیا خراونەته خواره وه و 20 فڕۆکە له ناوچەی مۆسکۆ خراونەته خواره وه .
ئاندرێ ڤۆرۆبیۆڤ، پارێزگاری هەرێمی مۆسکۆ ڕایگەیاند، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بۆ سەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی ئەم ناوچەیە، منداڵێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
ئاژانسی فڕۆکەوانی نیشتمانی ڕووسیا (رۆزاڤیاتسیا) ڕایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکانی مۆسکۆ بەشێوەیەکی کاتی سنووردار کراون بەهۆی ئاسایشی فڕۆکە مەدەنییەکانەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل