كۆنترین دراوی جیهان
September 10, 2024
رەنگا و ڕەنگ
دراوەكان مێژوویەكی كۆنیان هەیە، بەڵام زۆربەی سەرچاوە مێژووییەكان ئاماژە بە عێراقییەكان دەكەن كە یەكەم كەس بوون كە پارەیان دروست كرد و ئاڵوگۆڕیان پێ كرد، دراوەكە لە عێراق بە شاقل ناسراوە، كە بە زمانی ئەكەدی بە مانای كێش دێت، كە یاسای سۆمەری ئورنامو لە عێراق تا 4200 ساڵ پێدانی غەرامەی بە دراوی شاقل وەك قەرەبووی زیانە جۆراوجۆرەكان دیاری كردبوو. وە هەروەها (جۆ) بە یەكێك لە خۆراكە سەرەتاییەكان و گرانبەهاكان دادەنرێت لە عێراقی كۆنەكاندا، بۆیە پێش داهێنانی دراو بۆ ئاڵوگۆڕی كەلوپەل (جۆ)بەكار دەهات و ڕەنگە هەر ئەمەش هۆكارێك بێت بۆ ئەوەی بیكاتە لۆگۆیەك بۆ دراوی عێراقی كۆن.