ئازێتا و ئاسۆ ڤیدیۆ كلیپی (دەڕژێ) بڵاودەكەنەوە
دوای گۆرانی(دیوانی دڵ)كە لە مانگی شوباتی ئەمساڵ بڵاویان كردەوە,ئازێتا و ئاسۆ گۆرانییەكی دیكەیان بەشێوەی دوێت بڵاوكردەوە كە بە شێوەی شاد و هەڵپەڕكێ بەرهەمهاتووە.
بە هاوبەشی لەگەڵ كوردماكس موزیك هەردوو هونەرمەندی گۆرانیبێژ (ئازێتا لوقمان) و (ئاسۆ لوقمان) بەرهەمێكی نوێی گۆرانییان بەناوی(دەڕژێ) بڵاوكردەوە كە هونەرمەند و موسیزیان (تاریق خانەقینی) كاری ڕیكۆرد و میكس و ماستەرینگی ئەنجامداوە,لەم بەرهەمەدا هەریەك لە (سەنار محەمەد) بە ئامێری كەمانچە و (ڕێباز خەلیل) بە ئامێری عود و (ئیرۆن میرۆز) بە ئامێری زەڕب بەشدارن.
هەروەها (ئامانج دارەوان) كاری مۆنتاژ و دەرهێنانی ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكەی ئەنجامداوە.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی