جلوبەرگی فارادی بۆ كارەبا

جلوبەرگی فارادی بۆ كارەبا

جلوبەرگی گەیەنەری فارادای بە شێوەیەكی گونجاو دیزاین دەكرێت لە قەفەزی پاراستنی فارادەی دروست دەكرێت. هەندێك لە كارمەندانی هێڵی كارەبا قاتی فارادەی لەبەر دەكەن كە ڕێگەیان پێ دەدات لەسەر هێڵی كارەبای ڤۆڵتییە بەرزەكان كار بكەن، بەبێ مەترسی. قاتەكە ڕێگری دەكات لە تێپەڕبوونی تەزووی كارەبایی بە ناو جەستەدا و هیچ سنوورێكی تیۆری ڤۆڵتیی نییە بۆی. لێرەدا ئەم كچە ناوی كارلا دۆنە قاتێكی فارادەی لەبەردەكات و ئازایانە لەژێر نیوەبازنەی كۆیلێكی تێسلا a Tesla coil پیاسە دەكات. قاتی فارادای Faraday suits وەك قەفەزێكی فارادەی جووڵاو كار دەكات، ڕێگە بە لەبەركەر دەدات بە كارەبا دەورە بدرێت بەبێ ئەوەی زیانی پێ بگەیەنرێت. ئەم ڕووبەڕووبونەوەیە تەنیا فێڵێكی سەرنجڕاكێش نییە، بەڵكو نمایشێكی بوێرانەیە لە فیزیای كرداریدا.

 

 

Top