(ئەگریجە)نوێترین بەرهەمی هاوبەشی سێ خانمە هونەرمەندە

(ئەگریجە)نوێترین بەرهەمی هاوبەشی سێ خانمە هونەرمەندە

دوای ماوەیەك چاوەڕوانی,لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب گۆرانی (ئەگریجە) بڵاوبوویەوە كە ئەم بەرهەمە بە هاوبەشی هەردوو هونەرمەند(ژولیا حوسێن) و (ژیوەر حوسێن) و خانمە هۆرەچڕ(ئەسرین سەفەری) بەرهەم هاتووە.

گۆرانی ئەگریجە لەلایەن ڕێكخراوی مەرزیە بەرهەم هاتووەو یەكەم گۆرانی ئەم ڕێكخراوەیە,تێكستی ئەم بەرهەمە لەلایەن (سەحەر موعێزی) نووسراوەو (پێشەوا ڕەمەزان) لەگەڵ ئەنجامدانی میكس و ماستەرینگی گۆرانییەكە كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی بەرهەمەكە كردووە,هەروەها (تریفە ئیبراهیم) سیناریۆی ڤیدیۆ كلیپەكەی ئامادەكردووەو هەریەك لە (بەڵێن عومەر)بە ئامێری كلارنێت و (بڕوا ئەحمەد)بە ئامێری نەی لە بەرهەمەكەدا بەشدارن.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top