ڕێگەكانی پاككردنەوەی جلوبەرگی منداڵ تازە لەدایكبوو و لابردنی پەڵە لەسەری

ڕێگەكانی پاككردنەوەی جلوبەرگی منداڵ تازە لەدایكبوو و لابردنی پەڵە لەسەری

بۆ ئەوەی جلوبەرگی منداڵەكەت بپارێزیت، پێویستە شێوازی دڵخواز بۆ شۆردنی جلوبەرگی منداڵان بزانیت، لێرەدا ڕێنماییەكی تەواو بۆ مامەڵەكردن و پاككردنەوەی جلوبەرگی منداڵەكەت دەخەینە ڕوو، بۆ ئەوەی ئەنجامەكەی جێگەی ڕەزامەندی بێت.

باشتر وایە بە خێرایی پەڵەی جلەكانی منداڵەكە لاببەیت، بە بەكارهێنانی پاككەرەوەیەكی نەرم و بێبۆنی جلشۆر یان لابەری پەڵەی دەستی، و بە فڵچە بە نەرمی بیشۆیت. لە لایەكی دیكەوە پەڵەی قورس لەوانەیە پێویستی بە تەڕكردنی جلوبەرگەكان هەبێت بۆ چەند كاتژمێرێك پێش ئەوەی لە ناو ئامێری جلشۆردا بشۆردرێت.

پێش شوشتن، پێویستە جلوبەرگی كاڵ لە تۆخەكان جیا بكەیتەوە، بۆ ئەوەی ڕەنگەكانی پارێزراو بێت. جگە لەوەش پێویستە جلوبەرگی زۆر پیس لەوانی دیكە جیا بكەیتەوە، بۆ ئەوەی بتوانرێت لە پلەی گەرمیی بەرزتردا بشۆردرێن، لە لایەكی دیكەوە باشتر وایە جلوبەرگی منداڵی تازە لەدایكبوو لە خولێكی دیكەی جلشۆردا جیا لە جلوبەرگی ئەندامانی دیكەی خێزان بشۆرێت.

Top