٣١ی ئاب و ٢٠ی ئۆکتۆبەر، ڕەدفعلی فعلێک

٣١ی ئاب و ٢٠ی ئۆکتۆبەر، ڕەدفعلی فعلێک

هەموو کارێک کاردانەوەی هەیە وە کاردانەوەی چاک ئەوەیە کە لە کاتێکی گونجاوبێت و بەشێوەیەکی تەواوبێت.

 

پێش ٣١ی ئاب یەکێتی و سوپای پاسدارانی ئێران ڕێککەوتبوون بۆ لەناوبردنی پارتی و داگیرکردنی هەولێر و دروستکردنی هیلالی شیعی، ئەوەش پارتیی ناچارکرد بە ڕێگای ئەوان وەڵامیان بداتەوە بەڵام بەژیرانەتر، ئەوەبوو پارتی توانی لە ٣١ی ئاب وەلامیان بداتەوە و بە ئازادکردنی هەولێر شکست بە پیلانە گڵاوەکەی یەکێتی بهێنێت و دووبارە هەولێر بگەڕێنێتەوە سەر هێڵی نەتەوەیی، هەولێری لە وێرانکارییەوە گۆڕی بۆ ئاوەدانی و پێشکەوتن.

 

کاتێک مام جەلال وتی فاتیحە لەسەر پارتی بخوێنن مەبەستی ئەوە نەبوو کە یەکێتی زۆڕ بەهێزە یان یەکێتی لە پارتی بەهێزترە بەڵکو پشتئەستووربوو بە سوپای پاسداران و ئەو ڕێککەوتنەی کە لە نێوانیاندا هەیە، کەواتە ٣١ی ئاب بەرمەبنای خیانەتەکەی ئەوانبوو و ئەوان خیانەتیان کرد ئەوکاتیش وەکو ١٦ی ئۆکتۆبەر بە پشتبەستن بە ئێران هەوڵیاندەدا کوردستان و پارتی لەناو ببەن پارتیان ناچارکرد ڕێگایەکی تر بگرێتەبەر بۆ شکستپێهێنان بە خیانەتەکەیان.

 

یەکێتی نەک لە پارتی بەهێزتر نەبووە بگرە هەرگیز هێزی پارتیشی نەبووە بۆیە ئەوکات و ئێستا و هەمیشە پشت بە دۆژمن و نەیاران دەبەستێت بۆ شکاندنی پارتی و تەنانەت ئامادەیە زیانی گەورە بە کوردستانیش بگەیێنێت، ئەوکات کە ئەوان ئێرانیان هێنا بۆ داگیرکردنی کوردستان دەبێ پێشبینی ئەوەیان کردبا لەبەرامبەردا پارتی ڕەدفعلی دەبێت و ڕێگا نادات وا بە ئاسانی ئەو کوردستانەی بە خوێن دروست بووە بکەوێتە دەست ئێران، بەڵێ ئەوکات بڕیاری پارتی زۆڕ ژیرانەبوو چونکە هەمیشە دوژمنی دوژمن دوستە، عێراقیش ئەوکات دوژمنی ئێران بوو کەواتە پارتی زۆڕ بە ژیرانە ئەوەی قوستەوە بە هێزی دوژمنێک دوژمنێکی تری شکاند و دواتر پاشەکشەی بەو دوژمنەش بکەی.

 

٣١ی ئاب هەر ئەوەبوو کە لە ٢٠ی ئۆکتۆبەر ڕوویدا، هەردووک ڕەدفعلی پارتی بوون لە بەرامبەر فعلێکی چەپەڵی یەکێتی بۆ لەناوبردنی کوردستان لە ٣١ی ئاب خاین و دۆژمن دەرکران و لە ٢٠ی ئۆکتۆبەر لۆتی خاین و دۆژمن شکێنرا، لە ٣١ی ئاب هەولێر ڕزگارکرا و لە ٢٠ی ئۆکتۆبەر پارێزگاری لە هەولێرکرا.

 

تێبینی: ٣١ی ئاب نەبا هەولێریش وەکو کەرکوکی ئەمڕۆ دەبوو وە شتێکیش نەدەبوو بە ناوی قەوارەی هەرێمی کوردستان!

Top