پڕژە و پریڤە دەبنە دەربەندیخانی

پڕژە و پریڤە دەبنە دەربەندیخانی

پڕژە و پریڤە دەبنە دەربەندیخانی
تیپی تۆپی بالەی یانەی وەرزشی دەربەندیخان ئەم وەرزە دەیەوێت جیاواز بێت لە خولی بالەی یانەكانی عێراقی، بۆ ئەم مەبەستەش یانەكە بە كۆمەلێك یاریزانی ئاست بەرز بەشداری یارییەكانی پاڵەوانێتیەكەی كردوە، جگە لەوەش كارگێڕیی یانەی وەرزشی دەربەندیخان چەندینت گرێبەستی لەگەڵ یاریزانانی تری شارەكانی كوردستان واژوو كردوە، هەریەك لە یاریزانان پڕژە رزگار و پریڤە رزگار بوونە یاریزانی یانەكە كە پێشووتر لە ریزی یانەی سەنحاریب و هەڵبژاردەی عێراقی یارییان كردوە، دەیانەوێ لەگەڵ ئەم یانەش ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنن، لەم بارەشەوە پڕژە رزگار بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئەمساڵ هەموو یانەكان ئارەزووی ئەوەیان كردبوو كە ئێمە گرێبەستیان لەگەڵ واژوو بكەین، بەڵام دواجار ئێمە بڕیارماندا لەگەڵ پریڤەی خوشكم بچینە ڕیزی یانەی وەرزشی دەربەندیخان و لە ڕێگەی ئەو یانەیەوە ئەنجامی دڵخۆشكەر بدەست بهێنین بۆ یانەكە، گوتیشی" گرێبەستەكەمان بۆ یەك وەرزە لەگەڵ ئەو یانەیە، دەمانەوێ لە هەردوو خولی بالەی كوردستان و عێراقی شەڕی بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە بكەین.

Top