لە ئەنجامی هێرشی گروپەکانی سەر بە ئێران لە دێرەزوور ١١ هاووڵاتی مەدەنی کوژران
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، لە ئەنجامی هێرشی گروپەکانی سەر بە ئێران لە پارێزگای دێرەزووری سوریا کە لە ڕیزەکانی سوپای بەشار ئەسەد لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات شەڕیان کردووە، ١١ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ٦ كەسیان منداڵن.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، گروپەکانی سەر بە ئێران کە بنکەکانیان لە شاری موحسنە، بە چەکی زەمین بۆ زەمینی گوندی ئەلدەحلە لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فوراتیان کردۆتە ئامانج.
لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا 11 هاووڵاتی سڤیل لەوان 6 منداڵ و 5 ژن گیانیان لەدەستدا و 5 کەسی دیکەش بریندار بوون.
پاشان گرووپەکانی سەر بە ئێران ڕێوڕەسمی پرسەی قوربانیانی ئەم هێرشەیان کردە ئامانج، بەڵام ئەم هێرشە هیچ کوژراو و بریندارێکی لێنەکەوتەوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت كە زۆر جار پێکدادان لە نێوان گروپەکانی سەر بە ئێران کە دەکەونە ڕۆژئاوای ڕووباری فورات و گرووپەکانی پەکەکە/یەپەگە کە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فوراتیان داگیر کردووە ڕوودەدات.
گوڵان: سەردار خەلیل